قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلەباڵاکانی وەزارەت دەبێت وەک یەک تیم بەشێوەیەکی پیشەییانە پێکەوە کاربکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل، گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە.

بەبۆنەی گەڕاندنەوەی ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ 27ی نۆڤەمبەری 2023، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە دەبێت گلەیی و ناکۆکییەکان وەلابنرێت و پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن.

وتیشی،” ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڵام بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو ناکۆکییانە لەناو وەزارەت رەنگبداتەوە، ئەفسەران و پلەباڵاکانی وەزارەت دەبێت وەک یەک تیم بە شێوەیەکی پیشەییانە پێکەوە کاربکەن”.

جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و رایگەیاند،” هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین و بۆ لەمەولا نابێت پرۆسەی چاکسازی بە خاوی و لاوازی بەڕێوەبچێت”.

هاوکات، داوایکرد ئەفسەران و پلەباڵاکانی وەزارەت بە روحی هەستکردن بە ئەرکی نیشتمانی کار بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی هەموو خاڵەکانی چاکسازی.

دواتر شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستیی بە پشتیوانی هەموو لایەکە لەپێناو سەرخستنی کاروباری وەزارەت دوور لە ململانێی سیاسی، وتیشی، “کاری وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە پیرۆزە و دەبێت لێکتێگەیشتنمان هەبێت بۆ باشتر بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان”،جەختی لەوەش کردەوە کە لە قۆناغی داهاتوو کاری باشتر دەکرێت وەکو یەک تیم.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا