پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەو هێلکە و نیشاستەی بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان زیادکرابوو، لەئێستادا هاوڵاتیانی کەرکوک دەتوانن وەریبگرن.
بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە کەرکوک، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پەلەبکەن و سەردانی شوێنەکانیان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی هێلکە و نیشاستەی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.
ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە مەترسی خراپبوون لەسەر هێلکە هەیە و داواکارن بەپەلە هاوڵاتیان بڕۆن وەریبگرن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەبەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزاندا چوار خۆراکی زیادکرد، کە بریتیبوون لە نیشاستە، ئاردی سفر، شەعریە و هێلکە، لەماوەی پێشوودا لە کەرکوک ئاردی سفر و شەعرەیە دابەشکران و لەئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن هێلکە و نیشاستەکە وەربگرن.