لە بەغدا هەڵمەتێکی ئەمنی چڕ دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکان لە سەرانسەری بەغدا دەستیان بە مانۆڕێکی چڕی ئەمنی کرد کە چەندین ڕێکاری ئەمنی لەخۆدەگرێت.

لەم دووایەندا لە بەغدا هاوکات لەگەڵ دانیشتنە گرنگەکانی پەرلەمان و متمانەدان بە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، هێزە ئەمنییەکان چەندین مانۆڕی ئەمنی هاوشێوەیان ئەنجامداوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی داوە بە هێزە ئەمنییەکان دەست بە مانۆڕێکی ئەمنی بکەن لە تەواوی عێراق لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان، وتیشی، “هەڵمەتەکە گرتنی ئەو ماتۆڕانەش دەگرێتەوە کە بێ تابلۆن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا