ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە تایبەت بە لۆگۆی تاكسی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆ لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو رێنمایی تایبەت بە لۆگۆی تاكسی بڵاودەكەنەوە.

لەوبارەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی وزاری ژمارە (3018/ ك) لە 25_1_2023 ئاسانكاری كرد تا ئەو كارمەندانەی كەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) كە موچەكانیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی فەرمی شوفێری تاكسی بكەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاكسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو كردنی پرۆسەی لۆگۆی تاكسی كە بە گوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا 15ی تەمووزی 2023، ئەوانەی لۆگۆیان نەكردووە یان لێیان كردۆتەوە، لۆگۆ بكەن، ڕێنماییەكی گرنگ دەردەچێت.

بە گوێرەی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، كە هەفتەی داهاتوو بڵاو دەكرێتەوە، پێویستە:

1. هەموو تاكسییەك لە شار وشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان تا 15ی تەمووزی 2023 مامەڵەی لۆگۆی تاكسییان تەواو كردبێت و لۆگۆیان لە تاكسیەكانیان دابێت.

2. (3) كارتی زانیاری داواكراویان لە ناو تاكسییەكانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند كە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەكرێت، هەڵواسیبێت.

3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ كە لە كاتی بینینی تاكسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بە بڕی 40 چل هەزار دینار) و بە سیستم بۆی ڕەوانە بكرێت.

4. هەر شوفێرێكی تاكسی لە ماوەی مانگێك بڕی ئەو سزایەی دەكەوێتە سەری بە هۆی تەواونەكردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیكردن بە دەستكاریكردنی لۆگۆ و كارتی زانیاری تاكسییەكە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەكلا نەكاتەوە، سزاكەی دەبێتە دوو بەرامبەر.

5. هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەكە، تاكسی ناوشار ناتوانێت لە هێلەكانی دەرەوەی شار كار بكات و تەكسی هێلەكانیش ناتوانن لە ناوشار كار بكەن.

بۆیە ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاكسی دەكەینەوە كە سوود لەو ماوەی ماوە ( كە كەمترە لە دوو مانگ) وەربگرن و بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەكەتان بكەن بۆ تەواوكردنی لۆگۆی تاكسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.

پڕۆژەی لۆگۆی تاكسی، پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج لێی ئامادەكردنی كەشێكی ئارامە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە ڕۆژانە تاكسی بەكار دەێنن بۆ گەیشتن بە شوێنی كاریان یان چوونە بازار و شوێنی دیكە. هەموو زانیارییەكانی شوفیری تاكسی لە لای بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەتمەند دەپارێزرێ و سەرنشین لەگەڵ سەركەوتنی بۆ هەر تاكسییەكە، لە ڕێی ئەو كارتانەی زانیاری كە هەڵدەواسرێ، زانیاری دەربارەی شوفێرەكە دەزانێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا