پۆلەتیک پرێس
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤٠ بە ٢٦ و دهۆک ٤٠ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٢ بە ٢٩ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٠ پلە و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤٠ بە ٢٦ پلە، دهۆک ٣٩ بە ٢٥ کەرکوکیش ٤١ بە ٢٩ پلە دەبێت.