لەهەولێر هاوڵاتییەک بەچەقۆ کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا بە چەقۆ کوژرا.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیکردەوە، شەوی ڕابردوو ئاگارکرانەوە، کە تەرمێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوایە، دوای گەیشتنیان و دەستکردن بە لێکۆڵینەوە، بۆیان دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی( ر-م-ک) تەمەنی 35 ساڵە و بەهۆی چەقۆوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان کەسی کوژرا و تۆمەتبارەکە و پەرەسەندنی شەڕەکە، تۆمەتبارەکە بەچەقۆ لەو هاوڵاتییە دەدات و گیانلەدەست دەدات.

جەختیشیان کردەوە، لەژێر فشاری هێزەکانی پۆلسی هەولێر تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستکرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرکراوە، بۆئەوەی ڕێگای یاسایی بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا