ناتۆ وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی لێدوانێکی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هاتە دەنگ و رایگەیاند، “لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، ئاسایشی نیشتیمانیی ئەندامانی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە”.

یانس ستۆڵتنبێرگ،  سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ وتوویەتی ئەگەر ئەندامەکانی ناتۆ ساڵانە پارە نەدەن ئەوا ئەمریکا پارێزگارییان لێناکات ئەگەر هێرشیانکرایە سەر، بێڕێزییە بە توانا سەربازییەکانی ناتۆ”.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە ویلایەتی ساوث کارلۆینا لەبەردەم هەزاران هەواداری خۆی و  ووتی ئەگەر هەر ئەندامێکی ناتۆ نەتوانێت بڕی پارەی دیاریکراو بۆی کە ٪2ـی کۆی بەرهەمی داهاتی خۆماڵی (GDP)  نەدات بە هاوپەیمانێتییەکە، ئەوا بە رووسیا دەڵێت هێرشبکاتە سەری”.

ترەمپ لە قسەکانیدا کۆبوونەوەیەکی خۆی و “سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی” بە نموونە هێنایەوە و ووتی “ئەو سەرۆکە پێی ووتم ئەگەر پارە نەدەم و رووسیا هێرشبکاتە سەرمان ئەمریکا پارێزگاریمان لێدەکات؟، منیش لە وەڵامدا پێمووت ئەگەر پارە نەدەیت نەخێر یارمەتیت نادەم بەڵکو هانیان دەدەم ئەوەی پێیان خۆشە بەسەرتان بێنن، دەبێت پارە بدەیت”.

لێدوانەکانی ترەمپ کاردانەوەی جیاوازیی ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئاستی وڵاتانی زلهێزی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە لێکەوتەوە، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانکانی بە ترسناک ناوبرد و رایگەیاند، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ رووسیا هەڵکردووە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و ئەنجامدانی توندووتیژیی.

سکرتێری گشتیی ناتۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ-ی بە “مەترسیدار” ناوبرد و رایگەیاند، “هاوپەیمانییەتییەکە لە توانایدا هەیە کە ئەندامەکانی خۆی بپارێزێت و هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان، بە شێوەیەکی قورس و یەکگرتووانە وەڵامی دەدەینەوە”.

بەگوێرەی ژمارەکانی ناتۆ خۆی، 19 ئەندام لەکۆی 30 ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە کەمتر لە بڕی دیاریکراو (٪2ـی داهاتی بەرهەمی خۆماڵی) بۆ بودجەی بەرگریی ناتۆ خەرج دەکەن کە فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەرویج بەشێک لەو وڵاتانە.

بەڵام زۆرینەی ئەو دەوڵەتانەی کە هاوسنوورن لەگەڵ ئۆکراینا و رووسیا و بێلارووسیا، زیاد لە بڕی دیاریکراوی خۆیان پارە لە بودجەی بەرگریی هاوپەیمانییەتییەکەدا خەرج دەکەن.

پۆڵەندا بە خەرجکردنی ٪3.9 لە داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی بۆ هاوپەیمانییەتەکە، لە ئەمریکاش زیاتر پارە خەرج دەکات بۆ بەهێزکردن و پارەدارکردنی ناتۆ، هەنگاریا، فینلەندا، رۆمانیا، لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستوانیا لە ریزی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین پارە بۆ هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) خەرج دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا