لە ساڵی رابردوودا چین بە تەنها سێیەکی نەوتی عێراقی هاوردە کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵی 2023دا، وڵاتی چین زیاتر لە %35ی نەوتی عێراقی کڕیووە و هاوردەی وڵاتەکەی کردووە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە سێیەکی داهاتی نەوتیی عێراق لەرێگەی چینەوە بەدەستهاتووە.

بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆی گشتیی هاوردەی نەوتی چین لە ماوەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 4 ملیار بەرمیل بووە، واتە ئەو وڵاتە رۆژانە 11 ملیۆن و 280 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە.
رووسیا لە پلەی یەکەم و سعوودیە لە پلەی دووەم، عێراقیش لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 2023 زۆرترین نەوتیان هەناردەی چین کردووە، کۆی گشتیی هاوردەی نەوتی عێراق لەلایەن چینەوە لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە زیاتر لە 432 ملیۆن بەرمیل.
نەوتی عێراق زیاتر لە 10%ی کۆی هاوردەی نەوتی چین پێکدەهێنێت، بە پێچەوانەوە 35%ی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بووە، لە کۆی زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوت کە عێراق لە ساڵی 2023 هەناردەی کردووە، هاوکات هاوردەی چین لە ماوەی ساڵی 2023دا نزیکەی 4 هێندەی کۆی گشتیی نەوتی عێراقە کە لەو ساڵەدا هەناردەی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا