پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوتوێده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی نیسان، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی محەمەد حەلبووسی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی تایبه‌ت بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەگەڵ جینین بلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق کۆبووە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه هەردوولا دوایین پەرەسەندنەکانی کاری تیمی لێکۆڵینەوەیان لە تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوتوێ کرد و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش پشتگیری‌یان له‌په‌رله‌مانی عێراق کرد بۆ دەرکردنی یاسای لێپرسینەوە لە تاوانی بە کۆمەڵ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه ئەنجام دراون.