عێراق: لە بودجەی ٢٠٢١دا ناردنی پارە بۆ هەرێم جێگیر دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی داهاتوودا ناردنی بڕە پارەی هەرێم جێگیر دەكەن، ئەوەش دەخاتەڕوو دەبێت هەردولا لە ماوەی مانگێكدا لە بارەی پرۆسی گومرگ و داهاتی نەوتەوە رێكبكەون.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناریان بۆ حكومەتی هەرێم ناردووە، لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا لەسەر بنەمای خەمڵاندنەكانی وەزارەتەكەیان، بڕی ناردنی پارە بۆ هەرێم جێگیردەكەن.

سەرەڕای ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بەغداو فرۆشی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بەڵام حكومەتی هەرێم لەمساڵدا تەنها مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی دابەشكردووە، بەجۆرێك مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینەوە دابەشكراوە، هەروەها حكومەت بڕیاریداوە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاریشدا بەهەمانشێوە رێژەی سەدا 21 لە كۆی مووچەی فەرمانبەران ببڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا