وەزارەتی دارایی: تۆڕێكمان ئاشكرا كردووە بە بەهای سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، توانیوویانە تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكەن كە بە بەهای سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریكردن لە كەسانی ساختەكار توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر یئاشكرا بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو تۆڕە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندووە.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت، لەئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشكنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ كاركردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی پێویست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا