تاڵیبان قوتابخانە دەکاتەوە بۆ خانمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، بزوتنەوەی تاڵیبان بەم نزیکانە قوتابخانەی دوا ناوەندی بۆ هەموو خانمانی ئەفغانستان دەکاتەوە.

عومەر عەبدی جێگری بەڕێوبەری یونسێف وتی، سەردانی کابولی کردووە لە هەفتەی ڕابردوودا، ئاماژەی بەوەدا لە پێنج ویلایەت لە ئەفغانستان ڕێگە دەدرێت خوێندنگەی دوا ناوەندنی بۆ هەموو خانمان بکرێتەوە و ڕێگەیان پێدەدرێت بخوێنن.

عەبدی ڕوونیکردەوە، وەزیری پەروەردەی تاڵیبان پێی وتووە ڕێگە دەدرێت بەهەموو خانمان لە ئەفغانستان، لە دوای پۆلی 6دەست بە خوێندن بکەنەوەو، بڕیارەکە لە ماوەی یەک بۆ دوومانگدا جێبەجێدەکرێت.

وتیشی لە هەموو کۆبوونەوەکاندا، فشار دەخەینە سەر بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ ئەوەی بە زووترین کات، ڕێگە بە خانمان بدەن بخوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا