زیندانییەك لەزیندانی دهۆك بە شێوەیەكی گوماناوی گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

زیندانییەك كە ماوەی چەند رۆژێكە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، بەشێوەیەكی گوماناوی گیانی لە دەستدا، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكیان لە بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ لە زیندانی دهۆك راگیراوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی بە خانەوادەكەی دراوە.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان بە فەرمی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا