حاكم والی ئێناخی: ئەژی ئەمین بە كۆمەڵێك بەڵێنی بێ بنەما توانی ئێمە بەلاڕێدا بەرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاكم والی ئێناخی رایدەگەیەنێت، بەڵین دەدەن لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات بدەن.

حاكم والی ئێناخی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگەی گەڕاوە ئەنجامیدا رایگەیاند، ئەژی ئەمین بە كۆمەڵێك بەڵێنی بێ بنەما توانی ئێمە بەلاڕێدا بەرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: دوای كاركردنمان لەگەڵ ئەژی ئەمین رۆژ بەرۆژ هەنگاوەكانی پارتی بوونی خۆی سەلماند ئێمەو ئەوانەشی كەلای ماون بەكاردەهێرنراین بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی نێو ماڵی كورد و بەتایبەتیش دژی یەكێتی.

وتیشی: دوای بەرجەستەبوونی راستییەكان بڕیارماندا كە چیتر بەشێك نەبین لە ئەجێندای خیانەتكارانەی ئەژی و بەپێچەوانەشەوە بەگژیدا بچینەوەو بەردەوامی بە كارو خزمەتی خۆمان بدەین لەناو یەكێتییەكەی خۆمان.

جەختیشیكردەوە: بەڵین دەدەین لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات بدەین.

باسی لەوەشكرد: ئەو هەڤاڵانەش كە هێشتا لای ئەو ماون و خۆیان بە یەكێتی دەزانن پێویستە بزانن، فریویان دەدات و تكا دەكەم راستییەكان ببینن و مێژووی خۆیان و بنەماڵەكانیان نەكەنە قوربانی ئەژی ئەمین.

حاكم والی وتیشی: یەكێتی نیشتمانی كوردستان لای ئەژی نییە و ئەو دەمێنێتەوە لای ئەژی وەكو ئەو هەژمار دەكرێت، بە پێویستی دەزانین داوای لێبوردن لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەین و درێژە بە رێبازی مام جەلال و رێبازی شەهیدان دەدەین.

هێمای بەوەشكرد، پەیامێكی تایبەتیشم بۆ ئەژی ئەمین هەیە و دەڵێم، یەكجار بوێربە و بەسە فریودانی خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا