پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیای هەژاند.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:14 خولەک بەکاتی ناوخۆی تورکیا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە قەزای کۆگسۆنی سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.
ڕوونیشیکردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆگسۆن بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەترەوە بووە.
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە، چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیای هەژاندووە و زیانێکی ماددی و گیانی زۆری لێکەوتۆتەوە.