پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان ڕادەستبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسان، دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لەو کەسانە کرد کە بەنیازی حەجکردنن و دەڵێت:” براوەکانی تیروپشکی هەردوو ساڵی 2021-2020 سەردانی نوسینگەکانی دەستەی حەج و عومرە لە شارەکان بکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پێویستە پاسپۆرتەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن و ڕۆژی حەوتی مانگی ئایاری داهاتوو دواین وادەیە بۆ سەردانیکردنی نوسینگەکانی دەستەی حەج و عومرە لە شارەکان.
ڕوونیکردەوە، ڕۆژانە مامەڵەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ سعودیە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕایدەکرێت و هەر کەسێک لەماوەی دیاریکراودا سەردان نەکات گەشتی حەجکردنی بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.