پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە بارەی كۆنگرەكەی هەولێر دەڵێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ زانیارییەكی پێشوەختەی لەسەر كۆنگرەكە نەبووە و هیچ هاوسۆزییەكیشمان لەگەڵ بەشداربووەكانی نییە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تویتێكی لەبارەی كۆنگرەی (السلام و الاسترداد) بۆ ئاساییكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیل كە دوو رۆژ پێش ئێستا لە هەولێر بەڕێوەچوو كرد.
وتەبێژەكە لە تویتەكەیدا دەڵێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تازە لە راگەیەندراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ئاگاداركراوەتەوە لەبارەی كۆنفرانسێك كە لە هەولێر سازدراوە و تێیدا باس لە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كراوە.
وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەش دەكات، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پابەندە بە پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق لە تێكشكاندنی داعش لە رێگەی راوێژ و هاوكاری و بەهێزكردنی هێزە عێراقییەكان.
رۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەك كەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و لەنێو ئەو كۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت، ئەمەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.