ژمارەی كوژراوانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئەم ژمارەیە بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە گوێرەی دوایین ئامارەكان، ژمارەی كوژراوانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل 3300 كەسی تێپەڕاندووە و زۆرینەیان ژن و منداڵن.

ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئۆكتۆبەری 2023، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە بۆسەر كەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 كەسی تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، لەنێو ئەو كەسانەی كوژراون، 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە نزیكەی هەشت هەزار كەس.

لەبەرامبەردا بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سوپای ئیسرائیل، ئەو كەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەكدارە فەڵەستینییەكانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 كەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.

لەلایەكی دیكەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە دا، زیاتر لە 400 هەزار كەس لە كەرتی غەززە ئاوارەبوون و كۆچكردنی خەڵكی باكووری كەرتی غەززە بەرەو ناوچەكانی باشوور بەردەوامە.

رۆژی شەممە 7ی ئۆكتۆبەر 2023، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە كەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكی ئاراستەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەكەنشینەكان كرد و تەلبەندی سنووری نێوان كەرتی غەززە و كۆمەڵگە جوولەكەنشینەكانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەك كاردانەوەیەك، ماوەی هەفتەیەكە رۆژانە كەرتی غەززە بۆردوومان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا