عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لەلایەنەكانی عێراق دەكات بەڕووی توركیا بوەستنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لەلایەنەكانی عێراق دەكات بەڕووی سوپای توركیا بوەستنەوە.

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە گروپێكی چەكداری سەر بەحەشدی شەعبییە لەكاردانەوەی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم داوای وەستانەوە بەڕووی توركیا دەكات.

بزووتنەوەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە دەبێت هەموو لایەنە عێراقییەكان یەك دەنگ‌و یەك هەڵوێست بن‌و بەڕووی سوپای توركیا بوەستنەوەو رێگری لەهێرشی پەلامارەكانیان بۆ سەر خاكی عێراق بكەن.

رۆژی سێ‌ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەناوچەی باڵەكایەتی لەهەرێمی كوردستان هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوەیەكی پاسەوانی سنووری عێراقی‌و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەو بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پاسەوانی سنووری عێراق كوژران‌و چەند گەریلایەكیش شەهید بوون.

هێرشەكە كاردانەوەی زۆری لەعێراق لێكەوتووەتەوەو لەكاردانەوەی هێرشەش، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای بۆ بەغداو هەولێر هەڵوەشاندەوە، كە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە سەردانەكە ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا