پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەسێك بەناوی خوازراوی خۆی (شێخ بەرەكات) كە بە شێخی تیكتۆك ناسراوە، لەلایەن پۆلیسی سۆران بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك گرتە ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای لایڤكردن و بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك گرتە ڤیدیۆ لە لایەن كەسێك بەناوی خوازراوی خۆی (شیخ بەرەكات) ناوی رەسەنی خۆی (ك. س. خ.) كە بە شێخی تیكتۆك ناسرابو و پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بو كاردانەوەیەكی خراپی لەناو كۆمەڵگای كوردی لێكەوتەوە بۆیە ئەندامی داواكاری گشتی هەستا بە جوڵاندنی سكاڵایەك لە دژی ناوبراو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دادوەری لێكۆڵێنەوەی چۆمان بڕیاریدا بە دەستگیركردنی ناوبراو، هەروەها دوای دەستنیشانكردنی شوێنی دانیشتنی تۆمەتبار، مەفرەزەی بنكە چۆمان تۆمەتبارەیەكیان دەستگیركرد و سەرئەنجام دانی بە تاوانەكەی نا.
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار لە ئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی 2 لە خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.