محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی 78یەمین کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئەیلول، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی 78یەمین کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبووەوە و تاوتوێی هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی کاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ سەردانیکردنی کۆشکی سپی بانگهێشتنامەی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەی، بە سودانی ڕاگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندەییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوولا.

هاوکات، سودانی پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی لە وادەیەکدا کە دواتر دیاری دەکرێت دەربڕی و باسی لە گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراقی-ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هانی حکومەتی عێراقی دا، کە بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەردەوامی سەرچاوەکانی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە تورکیاوە کردەوە، هاوکات داوای لە سودانی کرد بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی خۆڕاگری و سەقامگیری لەو ناوچەیەدا.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا