داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆ كۆدەكرێتەوە بۆ دەستپێلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سوهەیلە سولتانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەربەخۆكان واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ دەستپێلەكاركێشانەوەی حەلبوسی لە پۆستەكەی، چونكە هەڵسوكەوتی لەناو پەرلەماندا خۆبەزلزان و دیكتاتۆرییە.

سوڵتانی راشیگەیاندوە، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتەی حەلبوسی لەگەڵ پەرلەمانتاراندا نا لۆژیكیە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە مامەڵە بكات لەگەڵ نوێنەرانێك كە گەل هەڵیبژاردون لەكاتێكدا دەبێت ئەو پارێزەری دەستورو دیموكراتی بێت و نوێنەرایەتی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراقدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا