ئیخلاس دلێمی: پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکردن دەربارەی بڕگەکانی بودجەی گشتی لە قۆناغی کۆتایدایە.

ئیخلاس دلێمی جێگری دووەمی لیژنەی دارایی، لە لێدوانێکی ڕۆژامەوانیدا ئاشکرایکرد، “بە میوانداریکردنی وەزارەت و دامەزراوەکان گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەیاسای بودجە قۆناغی باشی بڕیوە و پشکی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پارێزگاکانیش زیادکراوە”.

ڕوونیکردەوە، لیژنەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی زۆر ئەستەمە بڕی خەرجییەکانی بودجە کەمبکرێتەوە و هەوڵدەدەن بە زۆرترین داهاتی دەوڵەت ناهاوسەنگی و کورتهێنان چارەسەربکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، داهاتە نانەوتییەکان لە ئاستی پێویستدا نین، بۆیە پێویستە پشتگیری لە ڕێکخستنی داهاتەکاندا بکەن بۆئەوەی هاوتا بێت لەگەڵ داهاتی نەوت یان بەلایەنی کەمەوە بەڕێژەیەکی گونجاو لە بودجەدا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا