سەدر پەیامێکی نوێ ئاڕاستەی هاوڵاتییانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا داوا لە هاوڵاتییانی عێراق دەکات وڵات لە دیاردەی بیابانبوون و زۆربوونی دیاردەی خۆڵبارین بپارێزن ئەویش بەچاندنی درەختێک یان گوڵێک لە رۆژی ٢١ی ٣ کە بە “جەژنی درەخت” وەسفی کردووە.
موقتەدا سەدر لە تویتیدا رایگەیاند “پێویستە ٢١ی ٣ بقۆزرێتەوە بۆ پاراستنی عێراق لە دیاردەی بەبیابانبوون و خۆڵبارین و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و عێراقی خۆشەویست بە جوانترین شێوە بڕازێنینەوە”.

وتیشی، پێویستە بەپیتی خاکی عێراق بەهێزتربکرێت بە چاندنی درەختێک یان نەمامێک یان گوڵێک یان دار خورمایەک یان دارێکی پێهەڵگەڕا و یان هەر دەرەختێکی دیکە گەورە بۆ رێگری کردن لە با.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەکرێت چاندنی ئەم نەمام و درەختانە لە باخچەی ماڵەوەدابێت یان لەبەردەم دەرگابێت یان لەبەردەم شوێنی کارکردندابێت، هەرکەسە و بەگوێرەی توانای خۆی بەشداری بکات.

ڕێبەری رەوتى سەدر دەڵێت، با نەمامەکان و ئەو درەختانەی دەیان روێنین بە ئاوی دیجلە و فوڕات ئاویان بدەین، موقتەدا سەدر دەڵێت، گرنگ نیە درەختەکە بەرداربێت یان بێبەرهەم، گرنگ ئەوەی سودی بۆ مرۆڤ و باڵندە و زەوی و ژینگە و جوانی هەبێت.

ڕێبەری سەدر راشیگەیاند”تکاتان لێدەکەم کەمتەرخەمی مەکەن و کارکەشمان با تەنها بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی خودا و خۆشەویستی نیشتیمان بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا