پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی بۆردومانی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە سلێمانی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە و بە دروشمی “ئەم لەشکرکێشی و ئیرهابە قبوڵ ناکەین” ناڕەزایەتی خۆیان دژی کردەوەکانی تورکیا دەردەبڕن.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەینی ڕابردوو تورکیا لەڕێی درۆنەوە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆردومان کرد و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی هاوڵاتیان و لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی لێکەوتەوە.