هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، پرسی ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 10 و 11 و 12 دەباتە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

بەگوێرەی میدیای پارتی، لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری سێیەم بۆ مانگی ئەیلول_9، كە بە پێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بڕیاردرا بەغدا بۆ ماوەی هەر سێ مانگی 7 و 8 و 9 ، 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا وەزارەتی دارایی رابسپێرێت بۆ ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بە هەمواری یاسای بوودجە، لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەناوخۆیاندا جۆرێك لە رێككەوتنیان كردووە بۆ ئەوەی هەمواری یاسای بوودجە دوابخرێت بۆ ساڵی داهاتوو و بە دیاریكراوی بۆ دوای پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا