قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاكسازییەكان لە دامەزراوەكاندا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 23ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باسی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم كرا كە ماوەی زیاتر لەهەشت ساڵە كاری لەسەر دەكرێت.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی كرد بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی تۆماری بایۆمەتری و پڕۆژەكانی خزمەت و شەفافییەت لە داهات و بە ئەلكترۆنی كردنی تۆماری كۆمپانیا و كەمكردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و بە ئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی حكومەت بەگشتی و رایگەیاند: هەموو ئەم پڕۆژانە پشت بەست بە توانای خۆماڵی و راوێژی دەرەكی هەنگاوی باشی بڕیوە ولە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی نوێی بە ئەلیكترۆنی كردنی كاروبارەكانی فەرمانگەكان رادەگەیەنین.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەدا كرا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا. قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكان لەڕێگەی گفتوگۆوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا