پیلانی مەترسیدار هەیە بۆ کۆسپ خستنە بەردەم هەڵبژاردنەکانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی ئەهلی هەق، دوو پیلانی مەترسیدار بۆ کۆسپ خستنە بەردەم هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

ئەمینداری گشتی ئەهلی هەق قەیس خەز عەلی، دوو پیلانی مەترسیدار بۆ کۆسپ خستنە بەردەم هەڵبژاردنەکانی عێراق  ئاشکرا دەکات لە کاتیێکی دیاری کراودا.

بەبۆنەی مانگی موحەرەم و ئەو ڕووداوانەی بەم دواییانە لە عێراق ڕوویاندا، خەز عەلی وتی”پیلانی یەکەم ئەوەیە کە هەوڵێکی ڕاستقینە هەیە بۆ دروست کردنی کێشەی کۆمەڵایەتی لە باشور ئامانجیش لە دروست کردنی کێشە تێکدانی نێوانی پیرە عەشایەرەکانە لەگەڵ خێڵەکانیتردا، هەوڵدان بۆ گواستنەوەی گرژیەکانی زیقار بۆ پارێزگاکانیتر، بەڵگەش بۆ ئەمە تیرۆر کردنی شێخ کەعبە کە خێڵێکیتری پێ تۆمەتبار کراوە”.

وتیشی ئێمە پێشنیار دەکەین”هەموو پیرە عەشایەرەکان ئاگاداربن هەتا کاتی تەواوبوونی هەڵبژاردن هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە ڕوویدا پەنابەرنە بەر یاسا”.

هەروەها وتی پیلانی دووەم بریتیە لە”ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەو هەوڵدان بۆ تیرۆر کردنی چالاکوانان و تاوانبار کردنی لایەنەکانیتر، دوای شکستهێنانی پیلانەکە بۆ کوشتنی کەسایەتیەکی دیار لە ناو چالاکوانان، ئامانجیان ئەوەبوو کاردانەوەی زۆری لێ بکەوێتەوە لەلایەن ئەو لایەنانەی بەرهەڵستی دەکەن”.

وتیشی”ئێمە قسە لەگەڵ چالاکوانان دەکەین، ئاگاداریان دەکەینەوە متمانە بە قسەی باڵیوزخانەکان نەکەن، چونکە هەموویان ئەندامی دەزگای هەواڵگرین، هیچ دڵنیایەک نیە بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانیان پەشیمان نەبنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا