تورکیا کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکەی دارستانەکانی داتچای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵی تورکیا، کۆنرۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی داتچای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەمموزی 2022، وەزیری کشتوکاڵی تورکیا واحد کرێشچی ڕایگەیاند، کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە کراوە کە لە دارستانەکانی داتچا کەوتووەتەوە.

سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکەش وتی، 300 هێکتار زەوی لە دارستانی داتچا هەروەها، 400 هێکتار زەوی کشتوکاڵی سوتاون.

وتیشی نزیکەی 3 هەزار و 520 هاوڵاتی بەهۆی بەرکەوتن و مەترسی ئاگرەکەوە، لە ناوچەکە گوێزراونەتەوە، ئەو کەسانەشی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا