پیاوێك هاوسەر و منداڵەكانی فڕێدەداتە رووباری فوراتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەوڵێكی خۆكوشتندا پیاوێك لە پارێزگای بابل هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی و دواتریش خۆی هەڵدەداتە رووباری فوراتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رزگار دەكرێن، بەڵام یەكێك لە منداڵەكان گیان لەدەست دەدات.

عەمید ماهر تركی شمەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی تایبەت بە رووبارەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاند: پیاوێك هەوڵی كوشتنی خێزانەكەی و خۆشی داوە و هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی و دواتر خۆشی هەڵداوەتە رووباری فوراتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، دوای ئەوەی هەواڵیان لەسەر هەوڵەكە پێگەیشتووە، مەفرەزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانراوە پیاو و ژنەكە و یەكێك لە منداڵەكان رزگار بكرێت.

شمەری ئاشكرای كردووە، بەڵام یەكێك لە منداڵەكان نقووم بووە و گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا