لەم ناوچەیەی كوردستان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا سێ‌ هاووڵاتی مەدەنی شەهید كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا بە فڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆردومانی گوندیكی لە سنوری كۆبانێ كرد و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون كە منداڵێكیان لە نێودایە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و جاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەوڵەتی توركیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی دژە مرۆڤانە لە دژی خەڵكی ناوچەكە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی هەرێم هەوڵدەدات ئیرادەی گەلەكەمان بشكێنێت و پرۆژەی خۆی لەدژی هەرێمەكەمان جێبەجێ بكات.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە: رۆژی شەممە 17_12_2022 توركیا لە گوندی ڕەقەی سەر بە ناوچەی چەلەبیی كۆبانێ تاوانێكی دیكەی ئەنجامدا كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی گروپێكی هاوڵاتیانی مەدەنی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی كوژران كە منداڵێك بە ناوی ویسی محەمەد ویسی لە نێویاندایە.

ئەوەشی ڕوونكردووتەوە بەوەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركیادا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا شەهیدبوون گەیشتوەتە 16 كەس كە سەرجەمیان خەڵكی مەدەنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا