وەزارەتی کارەبا هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک هێڵی کارەبای نیشتمانیان هەبێت.

وەزارەتی کارەبا لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەك نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.

دەشڵێت، پێدانی كارەبا بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.

هاوکات هۆشداریش دەدات لەوەی لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنانە دەکرێت كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان هەیە و ڕێکارەکان لەسەریان جێبەجێدەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا