جەبار یاوەر: هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی یاسا دامەزراون هەڵناوەشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستورین، ئاماژەی بەوەشدا پێشمەرگە لە ساڵی 1992وە بە یاسایی کراوە بەپێی ماددەی 117ی دەستوری عێراقی دانیپێدانراوە.

فەریق جەبار یاوەر وتی، داواکردنی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستوری نیە، هێزەکانی پێشمەرگە بە پێی یاساو دەستور دامەزراون.

ئاماژەی بەوەشدا هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی دەستور پێیان دەوترا پاسەوانانی سنور، بەڵام دواتر بەپێی ماددەی 117 ی دەستور بڕیاری بە یاسایی بوونیان دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا