هۆڵەندا پشتیوانییەكانی بۆ دژەتیرۆر دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر لە بارەگای سەرەكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی كونسوڵی هۆڵەندا كرد، كە پێكهاتبوو لە كۆلۆنێڵ كیس مارسێلس ڕاوێژكاری سەربازی بۆ كاروباری چاكسازی پێشمەرگە لە كونسوڵگەری گشتی هۆڵەندا.

لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگییەكانی بەردەم ئەو پرۆسەیە كرا.

هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزەكانی دژەتیرۆر و فەرماندە و سەربازەكانی ئەو هێزە دووپاتكردەوە لە پای هەوڵ و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی مەترسییەكانی تیرۆر لەناوچەكەدا.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بەرامبەر پشتیوانی بەردەوامی هۆڵەندا لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە گشتی و دژەتیرۆر بە تایبەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا