بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتییهات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلول، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبووەوە .

لەکۆبوونەوەکەدا، کە لە دەباشان بەڕێوەچوو ، گفتوگۆی تێروتەسەلی کرد لەسەر دوا پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە ، بە تایبەت پرسی مووچەو گوزەرانی هاوڵاتیان کوردستان و دوا کۆششەکانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانیکردنی بەغداو دیدارەکانی لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسیەکانی عیراقدا .

مەکتەبی سیاسی، لەسەر ئەم پرسە هەڵوەستەیکرد و تەئکیدیکردەوە ئەولەویەتی ئەم قۆناغە دەبێت بۆ مووچە و ژیانی هاوڵاتیان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە رۆڵ و هەوڵەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و بەغدا بەو ئاڕاستەیە بێت .

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی سەردانی وەفدی یەکێتیی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و دیدارەکانی بۆ پێشخستنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرەئەنجام کۆبوونەوە سەردانەکە و پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی لەو نێوەندەدا بە ئیجابی و بنیادنەرانە هەڵسەنگاند لە بەرژەوەندی کوردستان و عێراق .

هاوکات، لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا لەسەر دوا ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆکرا و دووپات لەسەر پەسەندکردنی رێوشوێنە پەیڕەوکراوەکان بەرەوە کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی یەکێتیانە لە 27 ی 9 ی 2023 کرایەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا