سەرۆكی ئۆكرانیا: رووسیا هێرشی نوێ بۆسەر وڵاتەكەمان ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، زانیارییە هەواڵگرییەكانیان پشتڕاستیانكردۆتەوە كە روسیا لە ماوەیەكی نزیكدا هێرشی نوێی ئاسمانی و موشەكی دەكاتە سەر وڵاتەكەیان و دەڵێت، تا موشەك و تۆپهاوێژیان هەبێت لەسەر بۆردومانكردنمان ئارام ناگرن.

ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرپرسانی سەربازی روسیا بەشێوەیەكی فەرمی پلانی ئەنجامدانی هێرشی موشەكی و ئاسمانیان هەیە و پێویستە هاوڵاتیانیش بەشێوەیەكی گشتی ئاگاداری خۆیان و خێزانەكانیان بن.

وتیشی، قەیرانەكان هێشتا لە سەرەتای رێڕەوەكانماندان و هێشتا بنەبڕ نەكراون، زانیارییە هەواڵگرییەكانمان ئەوەمان بۆ دوپاتدەكەنەوە كە تیرۆریستان پلانی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و موشەكی نوێیان داڕشتوە.

زیلینسكی باسی لەوەشكرد، هەتا روسیا مووشەكی هەبێت شارەكانی ئۆكرانیا و ژێرخانەكانیان دەكاتە ئامانج، هەفتەی داهاتووش هاوشێوەی هەفتەی پێشوو قورس دەبێت، كە بەهۆی بۆردومانەكانی هەفتەی رابردووەوە ژێرخانی كارەبای ئۆكرانیا زیانی گەورەی بەركەوتووە و ئۆكرانیا روبەڕووی خراپترین پچڕانی كارەبا بووەتەوە، لەو كاتەوەی جەنگ دەستیپێكردووە تا ئێستا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا