بەریتانیا رێگری لە هاوكارە ئەفغانییەكانیان دەكات بچنە ئەو وڵاتە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا رێگە بە هاوكارو وەرگێرە ئەفغانییەكان نادات وەكو پەنابەر بچنە وڵاتەكەیەوە و بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دیان دەنێت.

رۆژنامەی (ئیندپیندنت) بڵاویكردەوە: دەیان وەرگێری ئەفغانیی كە چەندین ساڵە لە ئەفغانستان لەگەڵ سەربازانی بەریتانیا كار دەكەن ڕێگەیان پێ نادرێت وەكو پەنابەر بچنە ئەو وڵاتەوە، ئەویش بە بیانووی دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندبوو “رەزامەندی بە گەشتكردنی ئەو كەسانە دەدەن كە وەكو وەرگێڕ و هاوكار لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو كاریان بۆ كردوون”.

لەلایەکی دیکە ئەمریكا رایگەیاندووە لە كۆتایی مانگی تەممووزەوە زیاتر لە 100 هەزار كەسی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كابوڵەوە بردووەتە دەرەوە.

سێشەممەی ئەم هەفتەیە وادەی گواستنەوەی خەڵك لە ئەفغانستان بەسەردەچێت، تاڵیبان رایگەیاندووە لە دوای ئەو كاتە هاوكار نابێت لە پاراستنی ئەمنییەتی خەڵك لە دەوروبەری فڕۆكەخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا