پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزێت.

فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر ڕوو لە دابەزین بکات، بەپێی خواست و خستنەڕووی بازاڕ”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا بازرگانانی عێراق بەرێژەی %70 مامەڵە لەگەڵ سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەن، لەکاتێکدا پێشتر %10بوو.

لەکاتێکدا، دوای ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر نرخی 100 دۆلار لەسەروو 150 هەزار دیناری عێراقیەوە ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دەهات، ئێستا بەهای دینار بەرزبووەتەوە و ڕۆژانەش نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوو لە دابەزین دەکات و ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا