خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەهۆی گرانی نرخەوە لە ئەرجەنتن ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی وڵاتی ئەرجەنتن، هەزاران کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی گرانی نرخەوە.

بە هەزاران کەس لە بۆینس ئایرسی پایتەختی وڵاتی ئەرجەنتین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دوای ئەوەی بەهای دراوی پیزۆ دابەزی بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە وڵاتە بە ڕێژەی لە %30، خەڵکی ئەو وڵاتە دەڵێن توانای ئەوەیان نەماوە پێداویستیەکانیان بکڕن.

بەپێی زانیارییەکان، لەمساڵدا دراوی پیزۆ کە لە وڵاتی ئەرجەنتین بەکار دەهێنرێت بەهاکەی بە ڕێژەی لە %26 بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە، ئابوری وڵاتەکە توشی هەڵاوسان بووە.

بەهۆی هەڵاوسانی ئابوریەوە، مارتن گۆزمان وەزیری ئابوری ئەو وڵاتە دەستی لەکارکێشایەوە، سیلۆنا باتاکیس لە شوێنی دانرا.

سیلۆنا باتاکیس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، رێککەوتنی حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ رێکخراوی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بەردەوام دەبێت ئەوەش بۆئەوەی قەرزی نوێ بۆ لابردنی قەرزە کۆنەکانی ئەرجەنتین لە سندووقەکە کە بڕەکە 44 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە وەربگرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا