تورکیا ئومێدی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپای لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمرۆ پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە هۆی زیندانیکردنی عوسمان کاڤالا تورکیا هەموو ئومێدێکی خۆی بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە دەستدا.

پەرلەمانی ئەوروپا ئەمڕۆ بە توندی ئیدانەی زیندانی کردنی بازرگانی تورک عوسمان کاڤالایان کرد، ئاماژەیان بەوەدا تورکیا ئومێدیی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپای لە دەستدا، عوسمان کاڤالای تەمەن 64 ساڵ هەموو تۆمەتەکانی کە ئاڕاستەی کرابوون ڕەتی کردەوە بە (تیرۆرکردنی دادگا) بابەتەکەی ناوبرد بەهۆی ئەوەی لە ژێر فشاری دەسەڵاتی تورکیا بڕیارەکە دراوە.

بازرگان عوسمان کاڤالا لە ساڵی 2017ەوە زیندانی کراوە لە 25ی مانگی نیسان بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە حکومەتی ئەردۆغان سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، پەرلەمانتارانی ئەوروپاش داوایان کرد ئازاد بکرێت و بە کارێکی نەشیاو ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا