بەنزینی 690 دیناری دەگاتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە بەنزینی 690 دیناری دەگاتە شاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی سلێمانیش دەڵێت، “هەموو ڕێکارەکان تەواو بوون”.

بەهمەن قادر سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ گەیشتنی بەنزینی 690 دیناری تەواوکراون و هەر کات بەنزینەکە گەیشتە سلێمانی، ڕاستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر شۆفێراندا”.

لەلایەکی دیکەوە ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا بەنزینەکە بەبیانووی ئەوەی پشکنینەکەی لە هەولێرەوە تەواو نەبووە، نەگەیشتووەتە سلێمانی، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکە دەردەچێت و ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی بگاتە سلێمانی”.

وتیشی، “ئەو بڕە بەنزینەی بۆ سلێمانی دابین کراوە 200 هەزار لیترە و لە پێنج بەنزینخانە دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا