روونکردنەوەی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندکارێک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەڵاتی سلێمانی رەتیدەكاتەوە، ئەو خوێندکارەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا بەهۆی غازی سۆپاوە بووبێت و دەڵێت، نەخۆشی دڵی ھەبووە، گیانیلەدەستداوە.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەو منداڵەی ئەمڕۆ بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵكو نەخۆشی ھەبووە و لەکاتی پشوودا لەناو گۆڕەپانی قوتابخانەکە لەھۆش خۆی چووە و دوای گواستنەوەی بۆ ژوری ئیدارەی قوتابخانە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، منداڵەکە بەھیچ شێوەیەک بە غاز گیانیلەدەستنەداوە و ھیچ منداڵێکی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە.

ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە، ناوی لەوەند کاروان عەلییەو لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە و تەمەنی 12 ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا