لە بەغداد 900 حاڵەتی تووشبوون بە هاری سەگ تۆمار كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا 900 حاڵەتی تووشبوون بە هاری سەگ لە بەغداد تۆماركراوە.

قوسەی حەسناوی، بەڕێوەبەری نوسینگەی تەندروستی گشتی لە بەری كەرخ رایگەیاند: حاڵەتەكانی توشبوون بە هاری سەگ لە مساڵدا لە بەغداد بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و 900 حاڵەت تۆمار كراون.

وتیشی, هەر كەسێك تووشی ئەو نەخۆشییە بێت نزیكەی چوار بۆ پێنج دۆز ڤاكسینی پێدەدرێت، بەڵام بڕی ڤاكسین بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە زۆر كەمە.

وتیشی: نزیكەی 150 هەزار بۆ 200 هەزار سەگ لە شەقامەكانی بەغداد بوونیان هەیە، نزیكەی 12 هەزاریشیان لەناوبراون، بەڵام هێشتا مەترسییەكانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا