ڕووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ هەینی لەڕێگەی خەلەکان – ڕانیە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس بریندار بوون.

لەوبارەیەوە مەڵبەند محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی فریاگوزاری شەهید سەباح لە ناحیەی خەلەکان ڕایگەیاند، لەنزیک گوندی باداوان ئۆتۆمبێلێک  بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە وەرگەڕا.

باسی لەوەش کرد، لە ئۆتۆمبێلەکەدا پێنج سەرنشین هەبوون کە بەهۆی ڕووداوەکەوە دووانیان بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرنشینەکان خەڵکی سوریا بوون و دانیشتووی سلێمانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا