بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بۆ هاووڵاتیان: هەفتەی یەک جار جل بشۆن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات جلشتن بکەنە هەفتانە و لەوکاتانەدا جل بشۆن کە بارزۆری کەمە وەک بەیانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چەند ڕێنماییەکی لەبارەی کاتی کارپێکردنی ئامێری جلشتن بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، باشتر وایە سود لە تیشکی خۆر وەربگیرێت بۆ وشککردنەوەی جلوبەرگ بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێستا لە وەرزی هاوینداین و هاووڵاتیان لەبەر گەرما زوو زوو خۆیان دەشۆن و جلەکانیان دەگۆڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا