قوباد تاڵەبانی لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا بۆ ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند،” هەر شاخ و گرد و پێدەشتێکی ئەم کوردستانە، هەر گوند و گەڕەک و کۆڵانێکی ئەم وڵاتە بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێکمان نەخشێندراوە”.

دەقی پەیامەکە:

هەر شاخ و گرد و پێدەشتێکی ئەم کوردستانە، هەر گوند و گەڕەک و کۆڵانێکی ئەم وڵاتە بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێکمان نەخشێندراوە.

ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە و موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە.

رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

نەمریی بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا