لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی  نەبوونی خزمەتگوزاری بەشێک لە دانیشتوانی گوندێکی هەولێر لەبەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە دانیشتوانی گوندی گرجوتیاری سەربە هەولێر لەبەردەم بینای پارێزگا گردبوونەتەوە و داوای خزمەتگوزاری دەکەن.

بەشێک لە خۆپیشاندەران بە پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “داوای خزمەتگوزاری و نەخۆشخانە و گۆڕەپانی یاری و قوتابخانە و رێگاوبان دەکەین و ئەگەر داواکارییەکانمان قبوڵ نەکرێن، ئەوا رێگەی بەحرکە دەگرین”.

ئەوان دەڵێن: دوو ساڵە چاوەڕێی رێگەپێدانین و هەر دەڵێن ئەم مانگە نا ئەوەی دیکە، تا ئێستاش کەس بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتووە.

https://fb.watch/8quwq5oKic/ 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا