لە هەولێر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێکخەری گردبوونەوەیەک و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ شەممە بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ گردبوونەوەیەک لەبەردەم پڕۆژەی گوندی لوبنانی هەولێر بە بەشداری ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر ئەنجامبدرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی گردبوونەوەکە، ئامانجی گردبوونەوەکە دەربڕینی ناڕەزایەتیی بووە دژی “ئەو کارە ناڕەوشتییانەی کە لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن”.

چەند سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە ئاشکرایان کرد، بەر لە کاتی گردبوونەوەکە، کۆچەر عەلی مەنتکی ڕۆژنامەنووس و ڕێکخەری گردبوونەوەکە لەگەڵ ژمارەیەک پەیامنێر و وێنەگری هەندێک لە میدیاکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

جێی ئاماژەیە پێشتر چەند گرتە ڤیدیۆییەک لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر بڵاوکرانەوە کە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە بە ناڕەوشتییانە لێکدرانەوە و ناڕەزایەتییان لەبارەیانەوە دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا