پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، پێویستە پەرلەمان بڕیاری ئازایانە لەبارەی خێزان و كۆمەڵگا بدەن و كۆمەڵگا بەرەو ئاراستەی دروست ببەن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانەی وتارێكدا كە لە پەرلەمانی كوردستان پێشكەشیكرد، رایگەیاند، بەشی هەرە زۆری هۆكارەكانی تێكچوون و لەبەریەكهەڵوەشانەوەی خێزانەكان، ئامرازەكانی پەیوەندیكردنن.
وتیشی: پێویستە پەرلەمان هاوكاری حكومەت بكات لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان، چونكە حكومەت لە جێبەجێكردن تووشی گرفتی زۆر دەبێت.
باسی لەوەشكرد، پێویستە لە كاتی دەرچوونی هەر یاسایەك خێزانی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت.