هەڵاتنی غەنی ڕێکەوتنی ئەمریکاو تاڵیبانی تێکدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەو ئاژاوەیەی بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دروست بوو، نوێنەری ئەمریکا بۆ ئەفغاستان، سەرکۆنەی سەرۆکی پێشوی ئەفغانستانی کرد.

زاڵمای خەلیل زاد نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی اەمریکا، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کشایەوەو بوە هۆی دروست بوونی ئاژاوە لەو وڵاتە، سەرزەنشتی ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی کرد.

وتی ڕاکردنی غەنی لە وڵات، وەک هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی دواخولەکی بوو لەگەڵ تاڵیبان، کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی کابول بوو لە پشێوی سیاسی.

لە چاوپێکەوتنێکدا زاڵمای خەلیل زاد وتی، بڕیاربوو غەنی لەسەر کار بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان جێگیر دەکرا، تەنانەت ئەو کاتەی تاڵیبان لە دەروازەکانی کابول وەستابوون.

ئاماژە بەوەشدا، کە بە هەڵاتنی غەنی لەو وڵاتە بۆشاییەکی ئەمنی دروست بووە، هانی تاڵیبانی داوە کە هەر ئەو ڕۆژە بەرەو کابول بڕۆن، وتیشی بووە هۆی زیادبوونی ئاژاوە لە نێو فڕۆکەخانەی کابول.

وتیشی، “ئێمە ڕێکەوتنێکی جیدمان لەگەڵ تاڵیبان هەبوو تاوەکو، نەچنە ناو کابولی پایتەختەوە”، بەڵام حەلاتنە لە ناکاوەکەی غەنی بۆ دۆحە، لە دوا خولەکدا ڕووداوەکانی گۆڕی.

زاڵمای خەلیل زاد ڕەتی کردەوە، زانیاری. پێشوەختەیان هەبووبێت سەبارەت بە ڕاکردنی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەشدا هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە دوای ونبوونی غەنی هەڵاتوون.

ڕووینیشی کردەوە، تاڵیبان داوای لێکردوون ئایا ئەمریکا ئاسایشی کابول دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام اەمریکا ڕەتی کردۆتەوە ئەو ئاسایشە لە ئەستو بگرێت.

بزوتنەوەی تاڵیبان لە 15ی مانگی ئابی ئەمساڵدا، چوونە ناو کابولی پایتەختەوە، دوای ئەوەی ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە هەڵات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا